كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تیی شیشه‌ی كاوه له شارستانی ساوه، رۆژی چووارشه‌ممه ١٥ی رێبه‌ندان، له ئاست ده‌ركردنی كۆموڵێك له هاوكاره‌كانیان، له تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تیی شیشه‌ی كاوه، به ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كار و له ئاستی خانه‌نشین بوونیانه، به بێ هیچ بیانووێك له سه‌ر كار ده‌ركراوون. شایانی باسه كه بێكار كردنی ئه‌م كرێكارانه له حاڵێكدایه كه هه‌ر كامێكیان ٢ تا ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و پییان نه‌دراوه.