کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری خانه‌نشینكراوان

تجمع سراسری بازنشستگان کشور1 1

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی، له‌ شاره‌كانی، ته‌ۆرێز، تاران، ئه‌راك، كرماشان، ره‌شت، ئه‌رده‌بیل، مه‌شهه‌د، خۆروم ئاوا، ئیلام،ئیسفه‌هان، بابول، كه‌ره‌ج و شووشته‌ر له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ پێرانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمیین ئیجتیماعی شاره‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.

خانه‌نشینكراوانی نارازی خوازیاری به‌رز بوونه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، به‌ڕێوه‌چوونی كاملی هاوسانسازی حقووق، به‌ڕێوه‌چوونی ده‌قێقی ماده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمین ئیجتیماعی، چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی پاداشی ئاخری ساڵ و هه‌روه‌ها حیساب كردنی پێشینه‌ی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌ هاوسانسازیدا بوون.