به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كمۆنیستی ئێران، له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز راگرت.
ده‌ستپێكی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به خوێندوه‌ی سروودی ئه‌نترناسیونال، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی هاورێ”حه‌مه حسێنی كه‌ریمی”، له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه، و گشت گیانبه‌خت كراوانی رێگه‌ی ئازادی و سوسیالیسم، به‌رێوه‌چوو. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، یه‌كێك له هاوڕێیان وتارێكی له باره‌ی كۆمه‌ڵه و ده‌ور و نه‌خشی كۆمه‌ڵه، له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به خۆێندنه‌وه‌ی سروود و شێعر، درێژه‌ی بووه و له كۆتاییشدا، به‌شداربووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، په‌یمانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كمۆنیستی ئێران به وتنه‌وه‌ی دڕۆشم نوێ كرده‌وه.