کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خوره‌م ئاباد

تجمع اعتراضی کارگران فضای سبز شهرداری خرم آباد1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٣ی خوره‌م ئاباد له‌ ئۆستانی لۆرستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٧ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ “پاش تێپه‌ه‌ڕینی پتر له‌ ٧ مانگ، هێشتا هیچ حه‌قده‌ستییه‌كیان پێنه‌دراوه‌ و شاره‌داریش له‌جیات جێبه‌جێ كردنی خواستی كرێكاران، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ پاره‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ نییه”‌.