به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەمەبەستى بەشداریکردن لە هاوپەیمانیەتی پاراستنى کەشتیە بازرگانییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کەشتیەکى جەنگى دیكه‌ی بەریتانيا بەرەو کەنداو بەڕێکەوتووه.
سه‌رۆكی تیمی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی بریتانیا ڕایگه‌یاندووه به مه‌به‌ستی پابەندبوون بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی بارە نێودەوڵەتییەکان، ئه‌م كه‌شتییه‌یان ئاراسته‌ی كه‌نداو كردووه. شایانی باسه، ئەم هەنگاوەی بەڕیتانیا دوای ئەوە هه‌ڵگیراوه كه ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەڕیتانیا لە گەرووى هورموز و له مانگی رابردووش‌دا هێزی دەریایی بەڕیتانیا لە “جەبەل تاریق” دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی‌دا كه به‌نیاز بوو سووته‌مه‌نی به‌ره‌و وڵاتی سوورییه ڕه‌وانه بكات.