كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندان و خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی هۆما،رۆژی سێشه‌ممه ١٤ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
نارازییان به وتنه‌وه‌ی درۆشمی وه‌ك: “سفره‌كه‌مان به‌تاڵه، واده و به‌ڵێنی به‌سه” ، و “به‌رێوبه‌ری بیكهفایهت، له‌سه‌ر كار نه‌مێنێ”، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌م شیركه‌ته له رێكه‌وتی ١٠ خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ڵێنی دابوو كه خواستی كرێكاران جێبه‌جێ كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چه‌ندین مانگ، كارمه‌ندان هه‌روا له بلاتهكلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هێشتا هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه.