ڕۆژی سێشه‌مه‌م ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له شاره‌كانی به‌نده‌ر ده‌یر، ئه‌راك و شووشته‌ر، كرێكارێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا و ١٥ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكار له شاری به‌نده‌ر ده‌یری ئۆستانی بووشێهر، له كاتی كار كردن له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره، كه‌وتنه خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بوون. له‌ڕووداوێكی دیكه‌دا، كه له ئه‌راك ڕووی دا، كرێكارێكی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٢ی ئه‌راك له كاتی خاوێن كردنه‌ی سه‌رشه‌قام، كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێله‌وه و گیان له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له شاری شووشتر، ١٢ كرێكار بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره كران.