ڕۆژی سێشەممە ۱٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی “ڕۆیا جەلالی”، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ههروهها، له ماوهی رۆژانی رابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلیم شەریفی”، خەڵکی گوندی “قوروشاوێ” سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوه.
به پێی راپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی “ڕۆیا جەلالی”، بە شێوەیەکی توندوتیژییانە لەگەڵ ناوبراو هەڵسوکەوتیان کردووە. ناوبراو، هاوژینی خەبات مەفاخری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی سنەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ۱٨ی بەفرانبار بە دانانی وهسیقه لە گرتووخانه ئازاد کرابوو. ههروهها، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەكی خهڵكی شاری شنۆ به ناوی “سهلیم شهریفی”یان، دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو هاووڵاتییە ، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.