ڕۆژی دووشەممە ١٣ی رێبەندانی، هاووڵاتییهك بهناوی “حەمید عەبدی”، ٤٠ ساڵ تهمهن و خەڵکی گوندی “ناناس”ی سەر بە شاری ورمێ و چالاکی سیاسی، بە دانانی وهسێقه بۆ ماوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو لە کۆتایەکانی مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن دادگای رژیمهوه لە ورمێ بە تۆمەتی ” هاوکاری كردن لەگەڵ یەکێک لە حزبە نهیارهكانی رژیم» سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سهپابوو، جێگای ئاماژهیه کە: ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمهوه دەستبەسەر كرابوو و بۆ زیندانی ورمێ گوازرابۆوه.