كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی شاره‌داریی ته‌ورێز له‌وانه مۆرهبییانی فهرههنگسهراكان، كارمه‌ندانی كۆنتڕۆڵی بلیت و شارژی ئۆتۆبووسڕانیی ته‌ورێز و پێرسۆنێلی شیركه‌تی “ئیمه‌ن مه‌كان”، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حهقدهستهكانی مانگی پووشپه‌ڕ، گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی خۆیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
پێرسۆنێله‌كانی شاره‌داریی ته‌ورێز كه له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری شاره‌داریی ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، خوازیاری پێدانی گشت حقوق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كرانی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی بوون. شایانی باسه، ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی نووسراوه، خوازیاری باشتر كردنی قه‌رارداد و بیمه‌ی ٣٠ ڕۆژه‌یان بوون.