به پێی راپۆرته‌كان، هاوسه‌رگیری پتر له ١٦ هه‌زار كچی ژێر ته‌مه‌نی ١٤ ساڵ، له نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا، له ئێران تۆمار كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه ئێرانیش ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ، به منداڵ پێناسه ده‌كات و ده‌وڵه‌تانی دونیای ئه‌ركدار كردووه كه، له هه‌ر چه‌شنه ده‌ست درێژی و ئازاری جنسی منداڵان، به تایبه‌ت هاندان یان ناچار كردنی منداڵان بۆ هارسهرگیری، رێگری بكه‌ن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا ئه‌م ئه‌ركه به‌جێ ناهێنێت، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سیسته‌می ئاموزش و په‌روه‌رش و ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی میدیاكانیهوه بانگه‌شه و ته‌بلیغ بۆ هاوسه‌رگیری منداڵان ده‌كات.