ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌قز له ئاست دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی سه‌قز، بێجگه‌له خواستی پێدانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قی ئیزافه‌كاری و وه‌رگرتنی جێژنانه‌ی سه‌ری ساڵی خۆیان بوون. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، كێشه و گرفتی جیدیی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان خوڵقاندووه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه شاره‌داری سه‌قز ئیدیعای كردووه كه سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی شاره‌داری به‌شی حه‌قده‌ستی كرێكاران و باقیی هه‌زینه‌كانی شار ناكات.