کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر سێ هاووڵاتی له‌ كرماشان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر سێ هاووڵاتی له‌ كرماشان

سێ هاووڵاتی له‌ شاری كرماشان كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ زیندان سزا درابوون، بۆ تێپه‌ركردنی ماوه‌ی موحكوومیه‌ته‌كه‌یان، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه‌ی دیزئاباد كران.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١١ رێبه‌ندان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری كرماشان به‌ ناوه‌كانی،”مسته‌فا باقری ئاشنا”،”سه‌یید ئه‌رده‌شیر موسه‌وه‌ی” و” خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی”، بۆ تێپه‌ركردنی ماوه‌ی مه‌حكوومیه‌ته‌كه‌یان، ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی گرتووخانه‌ی دیزل ئاباد كران. شایانی باسه‌ كه‌، سه‌ید ئه‌رده‌شیر موسه‌وی و مسته‌فا باقری ئاشنا، رۆژی پێبجشه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ری ١٣٩٧، له‌ لایه‌ن هیزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كرماشان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌ رۆژی ٣ی جۆزه‌ردانی ٩٩، به‌ هۆی په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ،”شه‌ه‌ریار ته‌هماسبی” و “ئه‌رسه‌لان هیدایه‌تی”، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ “تۆمه‌تیی ته‌بلیع دژی نیزام و رێكخستنی گروپێك بۆ تێك دانی نه‌زمی گشتی “، هه‌ر دوو به‌ ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كران كه‌ له‌ دادگای ته‌جدید نه‌زه‌ر به‌ ٤ مانگ كه‌م كرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها خه‌لیل بوژانی ئه‌سه‌دی، كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیی ئه‌ندامه‌تیی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم و ئیجماع و ته‌بانی دژی نیزام، به‌ شه‌ش ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا كه‌ به‌ پێی یاسای ته‌جمیعی ئه‌حكام، حۆكمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان قابل ئیجرا بوو و دوایی له‌ لایه‌ن دادگای ته‌جدید نه‌زه‌ره‌وه‌ بۆ‌ ٣ مانگ كه‌م كرایه‌وه‌.