ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له ده‌ستفرۆشه‌كانی شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری به‌رپرسان سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فێردۆسی، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی كوردستان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ده‌ستفرۆشانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی فێردۆسی بوون. ئه‌وان ده‌ڵێن: ده‌ستفرۆشی له كاتژمێر ٦ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی ئێوارێوه ڕێگه‌پێدراوه كه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وان سوودێكی نییه و به‌رپرسانی شاره‌داری ڕێگه‌یان پێناده‌ن كه لانیكه‌م له كاتژمێر ٤ی ئێوارێوه، ده‌ست به كار بن.