دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “قادر ڕەسووڵپوور” و “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور”، پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانهكانی ئیتلاعاتی ورمێ کران.
شایانی باسه، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووەوە سەر گوندی “ئاڵیکەند” سەر بە بۆکان و “قادر ڕەسووڵپوور”یان، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کردبوو. هەروەها شەوی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، “محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور”، لە شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ههر بهم شێوه دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەریی ئەم هاووڵاتییانە، هەندێک کەرەستەیی کەسیی وەکوو کامپیوتێر، مۆبایل و هەروەها فیلمی کامێرای چاوەدێریی شوێنی کارەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەری ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد بە دەستهوه نییه.