له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا لانیكه‌م ١٢ هاووڵاتیی دیكه له شاره‌كانی بۆكان، پیرانشار، نه‌قه‌ده، سنه، سه‌قز و مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه، به هه‌ژماركردنی ئه‌م كه‌سانه، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و بانگهێشت كراوان لانیكه‌م ده‌گاته ٧٦ كه‌س.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هاووڵاتییانه له زۆربه‌ی جاره‌كان به بێ حوكمی قه‌زایی و له‌گه‌ڵ لێدان و گه‌ڕان به نێو مال و زه‌وت كردنی له‌وازمی شه‌خسیان روویداوه. پێشتریش لانیكه‌م ٦٤ هاووڵاتیی دیكه له شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشتی رێكخراوه ئه‌منییه‌كان كرابوون. تا وه‌كوو ئیستاش هۆكاری ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه و ئامانج و تۆمه‌ته‌كانی دژی هاووڵاتییانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو نادیاره.