ئەمڕۆ سێشەممە ۷ی ڕێبەندان، “مستەفا ئیلخانیزادە”، بەرپرسی فێرگەی زمانی کوردی “ئەدەب” لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە و مۆبایل، کامپیوتێر و هەروەها کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. شایانی باسه كه لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار هەتا ٦ی ڕێبەندان، شەپۆلێک لە دەسبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، ڕەبەت، سنە، بۆکان، سەوڵاوا، نەغەدە، پیرانشار، سەقز، کرماشان و تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە کە ئەگەری هەیە هەروا بەردەوام بێت.