رۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی رێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شووینی كار، كرێكارێك له شاری مه‌هاباد، گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی راپۆرته‌كان، پاسه‌وانی بیانیه‌كی نیوه‌كاره له شاری مه‌هاباد له كاتی پشوودان له نێو خێوه‌تدا به هۆی نه‌بوونی ئامێری گه‌رمكردنه‌وه‌ی ئه‌من، گیانی خۆی له‌ده‌ستدا. مۆدیر عاملی ئاگركووژێنه‌وه و خه‌ده‌ماتی شاره‌داریی مه‌هاباد له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند كه به هۆی ئاگرگرتنی خێوه‌تێك له بینایێكی نیوه‌كاره، له گه‌ره‌كی ئازادگانی ئه‌م شاره ، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ كه له ئامێری كاره‌بایی بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی خۆی له خێوه‌ته‌كه‌یدا كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت، به هۆی ئیتسالی به‌رقه‌وه خێوه‌ته‌كه‌ی تووشی ئاگردهبێ و گیانی له ده‌ست ئه‌دات.