رۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندان، سالار چاووشی چالاكی سیاسی و خه‌ڵكی شاری بۆكان، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی زیبدانی ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌مشاره كرا.
ناوبراو پێشترله لایه‌ن دادگای كه‌یفه‌ری بۆكانه‌وه به ٢ ساڵ حه‌بسی ته‌عزیری حۆكم درابوو. كه ئه‌م حۆكمه له سه‌رماه‌زی ئه‌مساڵدا، له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه ی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ٦مانگ حه‌بسی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه. شایانی باسه، ناوبراو رۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی رێبه‌ندان بۆ تێپه‌ركردنی ماوه‌ی زیندانی بوونی بانگهێشتی لقی سێ ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای بۆكان كراوه. سالار چاووشی خه‌ڵكی ئاوایی حاجی له‌كی سه‌ر به ناوچه‌ی چومی مه‌جیدخانی بۆكانه، كه رۆژی ١٠ی خهرمانانی٩٩، بانگهێشتی ئیدارنی ئیتلاعاتی شاری بۆكان كرابوو و به تۆمه‌تی “ته‌بلیع دژی نیزام” و “هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.