له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی پیرانشاری به ناوه‌كانی ،”نه‌جمه‌دین سوخه‌نوه‌ر، ” شۆرش عه‌بدوڵڵانژاد” ، و سه‌لاح ئاجی”، خه‌لكی ئاوایی “گرگۆل سوفلا” له ده‌وروبه‌ری پیرانشار له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به پینج سال زیندانی مه‌حكووم كران.
دادگای رژیم ئه‌م سێ هاووڵاتییه‌ی به تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی رژیم” تۆمه‌تبار كردووه. ئه‌م سێ هاووڵاتییه سه‌رله به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به بێ حوكمی قه‌زایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه راگوێزی گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌منیی له ورمێ كرابوون و دوای لێپرسینه‌وه سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌ز به شێوه‌ی كاتی و به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ری كرابوون.