لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان له كوردستان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ڕەسووڵ پیرۆتی” دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ڕەسووڵ پیرۆتییان بە تۆمەتی “هاوكاری كردن لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە و چارەنووسی نادیارە. شایانی باسه، ڕۆژی سێشەممەش سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی کەریم خەلیفانی، حیسامەدین خزری و ڕەسووڵ لاوازه لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کرابوون.