ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “عوسمان حەسەن پوور” تەمەن ٥٥ ساڵ، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه لە بەرزاییەکانی سنووری “نەنۆڕ”ی بانە به سه‌ختی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو بەهۆی قورسیی بارەکەی به‌ربووه‌ته‌وه و پشت و مۆرەکانی پشتی تووشی ئازار بوونە. شایانی باسه، “عوسمان حەسەن پوور”، به مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “سەلاحەدین ئەیووبی”ی بانە کراوە. هه‌ر لەم پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی هەینی، ٢٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “محەممەد ئەحمەدیی ئایچی”، لە سنووری “بروێشکانیـ”ـی بانە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دابوو.