به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٨ كه‌س له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌برانی ئه‌م شیركه‌ته بۆ دادسه‌رای گشتی ڕژیم له شارستانی شووش بانگ كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوی ئه‌م ٢٨ كه‌سه كه له لایه‌ن دادسه‌رای گشتی شاری “شووش”ه‌وه بانگ كراون بریتین له: “یووسف به‌هه‌منی، ئیبراهیم عه‌باسی، محه‌ممه‌د ئۆمیدوار، حه‌سه‌ن جه‌وادی كههنهگی، حسێن خه‌له‌ف نووری، حسێن حه‌مدانی، عادڵ سه‌رخه، مهحوومد خۆدایی وهرپشتی، حه‌مید مۆمبهینی، ساحێب زه‌هیری، مه‌سعوود حیوری، حامد حه‌مدانی، محه‌ممه‌د حه‌مدانی، لۆهراسب تالبی بیرگانی، محه‌ممه‌د سه‌رخه، قاسم به‌له‌دی، مێهدی حێجازیان، عه‌بدولڕه‌زا موعتهمێدنیا، مێهدی فه‌تحی، محه‌ممه‌دڕه‌زا ده‌بیریان، مێهدی حسێن وه‌ند، عه‌لی سه‌رخه، مێهدی داوودی، فه‌یسه‌ل تهعالبی، مێهدی ئه‌حمه‌دی، حسێن جواد كههنهگی و ئۆمید ئازادی نژاد”. شایانی باسه، بانگ كردنی ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی و شێواندنی ئاسایشی گشتی ڕاگه‌یه‌ندراوه.