به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری شاری بانە بە هۆی ڕاوەستانی دڵی گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی “محەممەد ئەحمەدی ئایچی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بروێشکانی سەر بە شاری بانە تووشی ڕاوستانی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە. شایانی باسه، تەرمی ناوبراو لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە و تا کاتی بڵاوكردنهوهی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوهتهوه.