سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی مه‌عده‌نی گوجێر له شارستانی ڕاوه‌ر، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ئاوسان و گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێداویستییه‌كانی ژیان، خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان. ده‌شڵێن: ئه‌و لانیكه‌مه حه‌قده‌سته‌ی كه پێیان ده‌درێ، به‌شی دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ناكات. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری خۆیان و هاوكاره‌كانیان ده‌ڵێن: له‌م دواییانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌عده‌ن ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ی به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ركام له‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بووه كه په‌رداخت نه‌كراوه.