ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی حهفتهی ڕابردوو لە شاری بۆکان، گوازراوهتهوه بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، “حسێن گەردشی”، دانیشتووی شاری بۆکان کە ڕۆژی شەممە و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان له شارهكانی كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازراوەتەوە. حسێن گەردشی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەر کردنی ناوبراو، ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکوو مۆبایل، لەبتۆب و کتێبەکانیدا گرتووە. پێویسته بوترێ كه دوای یەک حهفته بهسهر دەستبەسەرکرانی ناوبراو و سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە لەگەڵ حسێن پەیوەندی بگرن و ئەمەش نیگرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.