ژماره‌یه‌ك له كادری ده‌رمانی به‌شی خسووسی ته‌ورێز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه زۆرترین ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له‌سه‌ر شانی كادری ده‌رمانی و په‌ره‌ستارانه، ده‌ڵێن: كادری ده‌رمانی و په‌ره‌ستاران كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی نه‌خۆشی كۆرۆناوه له لایه‌ن ڕاگهیهنهرهكانهوه وه‌ك پێشمه‌رگه سپی پۆشه‌كان ناویان لێ ده‌بردرا، چه‌ندین مانگه حقووقه‌كانیان دواخراوه. ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری زیادكردنی ئاستی حقووقه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان و هه‌روه‌ها باشتربوونی بارودۆخی كاریان بوون.