کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی شاری شنۆ کە ساڵی ڕابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قه‌زاییه‌وه‌ حوکمی زیندانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “محەممەد سەمیع خادە”، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگ زیندانه‌كه‌ی، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “محەممەد سەمیع خاده” تەمەن ٢٦ ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی وه‌سیقه‌ و هەتا کۆتایی دانیشتنی دادگا له‌ زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژ بە حکوومەت لەڕێگای گرووپە سەلەفییەکانەوە” حوکمی ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-