كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئاق ده‌ربه‌ند له سه‌روبه‌ندی پێنج مانگه‌ی ته‌عتیل بوونی ئه‌م مه‌عده‌نه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ته‌عتیل كردنی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئاق ده‌ربه‌ند، ١١٠ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه بێكار بوون و له بارودۆخێكی دژواری ژیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چاوه‌ڕی كرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ن. كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: هه‌ركامیان چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان كه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.