كرێكارانی كارخانه‌ی “پارس پامچاڵ”ی قه‌زوێن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و هه‌روه‌ها ٨ مانگ حه‌قی بیمه‌یان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: سه‌ره‌كی ترین كێشه‌ی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره جگه له دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان، كێشه‌گه‌لێكه كه له لایه‌ن هه‌ندێ له ناوه‌نده‌كانه‌وه بۆیان پێكهێنراوه و چالاكی كارخانه‌ی له بواری هه‌نارده‌كردنی تووشی كێشه كردووه.