كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داریی ڕه‌شت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان و هه‌روه‌ها نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كرێكاری په‌یمانی شاره‌داریی ڕه‌شت، دوو تا سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن: ٥٠ ڕۆژی دیكه ساڵی نوێی ده‌ست پێ ده‌كات و به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆر بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهاتووه.