لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ”ی شنۆ، بە ناوی “ئومید مەعرووف” پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتووخانهكانی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزراوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هیرشیان کردبووە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردبوو. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەتییەکان “ئومید مەعرووف”یان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کردبوو.