كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی گیلان ڕۆژی شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی ڕه‌وتی یه‌كسان سازیی حقووقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر كانوونی خانه‌نشین كراوان و مووچه‌خۆرانی ئۆستانی گیلان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازی، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، گرینگ‌ترین خواستی خانه‌نشین كراوان به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی و زیادكردنی ئاستی موسته‌مه‌ڕییه‌كانیانه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه له‌ئاست شێوازی ڕه‌وتی یه‌كسان سازیی حقووقه‌كانیان ناڕازیین و خوازیاری زیادكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی موسته‌مه‌ڕییه‌كانیانن.