کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئیزه‌

اعتراض مربیان پیش دبستانی ایذه1

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئیزه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی كه‌ خوازیاری په‌رداخت سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و دیاری كردنی بارودۆخی كاریانن ده‌ڵێن:هه‌ر چه‌ند جارێك به‌ مه‌به‌ستی ڕوون بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كاریان و وه‌رنه‌گرتنی وه‌ڵامێكی هیوابه‌خش له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاموزش و په‌روه‌رش، ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستان له‌ ساڵی ٨٢وه‌ تا ساڵی ١٣٨٥، به‌ بێ كۆدی پێرسۆنێلی، به‌ بێ حه‌قی بیمه‌ و به‌ بێ هیچ پشتیوانییه‌ك له‌ لایه‌ن ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی ئازاد كاریان كردووه‌.