كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌هواز و نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كه‌ره‌ج، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی كادری بێهداشتی ئه‌هواز به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌هواز، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان به‌دوای ٥ ساڵ كار له‌م ناوه‌نده ده‌رمانییه بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: به‌دوای پێنج ساڵ له بارودۆخێكدا كه گرانی و ڕێژه‌ی ئاوسان به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر چووه‌ته‌سه‌رێ، به‌م لانیكهمی حقووقه‌وه به سه‌ختی ده‌توانن هه‌زینه‌كانی بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن. هاوكات ژماره‌یه‌ك له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كه‌ره‌ج به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “وادهوبهڵێن به‌سه، خوانی ئێمه‌ی خاڵییه”، “چیدی ناتوانین تهحهمۆل كه‌ین” و “هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌م هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه نه‌دیوه”، خوازیاری په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان بوون.