ژماره‌یه‌ك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان سه‌باره‌ت به بارودۆخی كاریان ڕایانگه‌یاندووه: فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی كه له ساڵی ٩٢ به‌م لاوه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له سیستمی په‌روه‌رده‌ی ڕژیم دامه‌زراون له ئێستادا بیلاتهكلیفن. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.