دوو هاووڵاتیی خهڵكی شاری شنۆ بە ناوەکانی “کەماڵ قویتاسی” دانیشتووی گوندی “چەشمە گوڵ” و “ڕەحمان یووسفی” دانیشتووی گوندی “سەوجە”ی ئهمشاره، دوای سێ حهفته ههروا له گرتووخانهی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگیراون و بیلاتهكلیفن..
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەم دوو كهسه لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا تەنیا جارێک پەیوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە. جێگهی ئاماژهیه، “کەماڵ قویتاسی” و “ڕەحمان یووسفی” ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانهی ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ کرابوون.