ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمان سێپهر” له شارستانی قیر و كارزین له ئۆستانی فارس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین جار و به خواستی كرانه‌وه‌ی كارخانه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای ته‌عتیل كردنی كارخانه به‌هۆی بێ توانایی له دابین كردنی سووته‌مه‌نی پێویست، نزیكه‌ی ٢٥٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره و هه‌زار كه‌س له‌و كرێكارانه‌ی كه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ر بژێوی ژیانیان دابین ده‌كرد، له‌كار بێكار كراون. ناوبراو ده‌شڵێت: كارفه‌رما ئیدیعا ده‌كات كه گۆڕینی سیستمی سووته‌مه‌نی كارخانه پێویستی به ١٠٠ میلیارد تمه‌نه كه ناتوانێ ئه‌م بڕه پاره‌یه دابین بكات.