سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوراشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئۆستانه‌كانی خوزستان و ئه‌لبۆرز، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمانی ئۆستانی خوزستان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان له‌وانه گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون. هاوكات، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان و په‌ره‌ستاران و كادری ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان، له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئێران به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، له‌ئاست دواخرانی حقووقه‌كانیان و هه‌روه‌ها نایه‌كسانی له په‌رداخت كردنی حقووق و مه‌زایا و یه‌كسان نه‌بوونی حقووقه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو.