به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خهڵكی شاری ورمێ بە ناوی “سیاوەش جەوان” بە دوای دانانی وهسیقهی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی، بە شێوی کاتی هەتا کۆتاییەکی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کرابوو. “سیاوەش جەوان” پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ، ڕاگوێزراو و ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەر لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی ئەو زیندانه ڕاگوێزرابوو.