كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێل و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له‌وانه خوزستان، ئیسفه‌هان، یه‌زد و كه‌ره‌ج، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌ره‌ستارانی ئۆستانی خوزستان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان و هه‌روه‌ها بردنه‌سه‌رێی ئاستی حقووقه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها پێرسۆنێلی به‌شی ته‌ندرووستی ئیسفه‌هان، به به‌ڕێوه‌به‌ردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان به بێ ئه‌نجام دانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئازمون بوون. هاوكات په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تیی به‌شی بێهداشتی زانكۆی علووم پزیشكی یه‌زد، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌ڵاواردن له په‌رداختی حقووقه‌كان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵك له مه‌جلیس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حقووق و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌لبۆرز كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “واده و به‌ڵێن تا كه‌ی، خوانی ئێمه خاڵییه”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.