كرێكارانی مه‌عده‌نی فاڕیاب له كرمان ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی مه‌عده‌نی “كرۆمیتی فاڕیاب”ی كرمان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌وانه فه‌رمانداریی، له‌ئاست دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای پێوه‌ندیدار به ساڵی ٩٨ و نادیار بوونی بارودۆخی كاریان له ساڵی ٩٩، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كارفه‌رمای مه‌عده‌ن هیچ جۆره جلێكی تایبه‌تیان بۆ دابین ناكات و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵیان قه‌راردادی نه‌به‌ستووه و ده‌شڵێن: له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه یاخود له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كه‌ن.