به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئینتزامی شاری ئه‌هواز وێڕای مه‌ئموورانی شاره‌داریی ئه‌مشاره، ڕۆژی هه‌ینی هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌مشاره له شه‌قامی “كارگه‌ر” و وێڕای له‌ناوبردنی شتومه‌كی ده‌ستفرۆشان، سه‌رجه‌م كهولپهلهكانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له ده‌ستفرۆشان، ئه‌م هه‌وڵه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ٢٠٠ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌هوازی ببڕدرێت و له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستادا له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زیاتر به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه. ده‌شڵێت: ئه‌م كه‌سانه كه له‌ڕووی ناچاری و نه‌بوونی هه‌لی كار ڕوویان له ده‌ستفرۆشی كردووه، به مه‌به‌ستی دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ستفرۆشی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای دۆخی قه‌یراناوی شاره‌كانی به‌هۆی كۆرۆنا، ناتوانن كاره‌كه‌یان ته‌عتیل بكه‌ن.