كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی “حه‌ریر” له خوزستان، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به كێشهوگفتهكانی ئه‌م كارخانه‌یه و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كه كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ری هه‌ڵدا، فه‌رمانداری شووش و ئۆستانداری خوزستان له‌گه‌ڵ سه‌هامدارانی كارخانه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به كێشه‌وگرفته‌كانی كارخانه به‌ڕێوه‌برد و سه‌رئه‌نجام باسیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه كرد. به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ، هێشتا كێشه‌وگرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی “شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری ته‌ئمینی ئیجتماعی” شه‌ستا له‌م دواییانه‌دا له‌م ناوه‌نده بازدیدی كردووه.