كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن باغه‌كانی شه‌رقی ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕووخاندنی خانهباغهكانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری ڕاگیرانی ڕووخاندنی ئه‌م خانهباغانه بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌ت به جێگه‌ی ڕووخاندنی ئه‌م خانهباغانه كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیانه، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خانهباغه ڕازاوه‌كان به‌رخورد بكات. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، باغدارانی شه‌رقی ئیسفه‌هان پێشتریش له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵك له مه‌جلیس، ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.