کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی سامناك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ عه‌ده‌ن له‌ یه‌مه‌ن

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی نوێی كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سامناك ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، جگه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سانه‌ زیاتر له‌ ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ نه‌زانراوه‌ و هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. له‌هه‌مان حاڵدا وه‌زیری زانیاریی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی له‌ ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه‌ بیستووه‌. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌هۆی هێرشی په‌هپادیه‌وه‌ ڕوویدابێت.