کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ئابادان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: چوار مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه‌. ده‌شڵێن: له‌ حاڵێكدا كه‌ ئه‌م لانیكه‌مه‌ حه‌قده‌سته‌ی كه‌ بۆیان دیاری كراوه‌ به‌شی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ناكات، زۆرێك له‌ مه‌زایاكانی كرێكارانی ئه‌م به‌شه‌ له‌وانه‌، زێده‌كار و حه‌قی ته‌عتیلی كاریان پێ نه‌دراوه‌. كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی ئێستا، نیگه‌رانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان و ڕایانگه‌یاندووه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاریی ئابادان هێشتا ڕێكارێكی گونجاوی بۆ دانی مۆتاڵباتی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان نه‌گرتووه‌ته‌ به‌ر و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی.