ماڵبه‌تاڵانچووانی پڕۆژه‌ی كیمیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌ناوچوونی سه‌رمایه‌كانیان له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
ماڵبه‌تاڵانچووانی پڕۆژه‌ی كیمیا له‌ئاست ئه‌و ئێختلاسانهی كه ئه‌نجام دراوه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌كانیان نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، ڕۆژانه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر له تاران و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له لایه‌ن هاووڵاتییان له به‌رامبه‌ر بانك و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كان له‌ئاست ئێختلاحس، به‌تاڵانبردنی سه‌رمایه‌ی هاووڵاتییان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.