کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سیمانی جۆین

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی سیمانی جۆین، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار به‌ خواستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی جۆین له‌ ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، چه‌ندین ساڵه‌ په‌یگیری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ن و ده‌ڵێن: به‌ پێی یاسای كار، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان له‌و كارگایانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ ٥٠ كه‌س تێدا كار ده‌كه‌ن زه‌رورییه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م ته‌رحه‌ هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌.