کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئابفاری ئه‌ندیكا

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی ئه‌ندیكا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی سێ ساڵ حه‌قی بیمه‌ی دواخراویان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و یه‌ك ساڵ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان تازه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بێبه‌شن. ده‌شڵێن: ماوه‌ی یه‌كساڵه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌.